چه‌ند وشه‌یه‌ک

بۆ هه‌ر روداوێک پێویست به‌ کاتێکی دیاری کراو شوێنێک و هێزی که‌سێک یان شتێک هه‌یه بۆ کردنی ئه‌م کاره‌..که‌ ئه‌مانه‌ش به‌یه‌که‌وه‌ هه‌بن و شتێک رووبدات.. ره‌نگه‌ ژیان بێت .

بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ ژیاندا له‌یه‌کتری تێبگه‌نو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل یه‌کتر باشتر بکه‌ن،واته‌ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤێک زیاتر له‌وی تر تێبگات ..زمان دروستبووه‌،جاره‌نگه‌ هه‌ر گروپه‌ مرۆڤێک له‌ هه‌ر جێگایه‌کی سه‌ر زه‌مین جۆره‌ زمانێکیان بۆخۆیاندروست کردبێت.

زمانیش وه‌ک ئه‌زمونێک هه‌موو رووداوه‌کانی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتووه‌ که‌ مرۆڤه‌کان ئه‌یانه‌وێ بۆ یه‌کتری باس بکه‌ن. بۆ به‌کارهێنانی زمان پێویست به‌ ده‌نگ هه‌یه‌..یان ئه‌توانم بڵێم بۆ قسه‌کردن پێویست به‌ تۆن هه‌یه‌، تۆنیش بۆ تێگه‌یشتن له‌ جۆرێتیه‌که‌ی پێویستی به‌ کات و شوێن و هێزی یه‌کێک یان شتێک هه‌یه‌ بۆ روودانی ئه‌ کاره‌.

من وا باوه‌ر ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر هه‌موو تۆنه‌کان له‌ کات و شوێنێکی دیاری کراوو لێبدرین به‌هۆی هه‌ر رووداوێکه‌وه‌بێت،، ئه‌وا سه‌مفۆنیایه‌ک دروست ده‌که‌ن که‌ به‌ هۆی تێمپۆی ئه‌و موسیکه‌وه‌ گراماتیکی چرکه‌کانی زیان ئاسانتر ده‌کات بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ.

 موسیک گه‌وره‌ترین مێتوده‌‌ دوای زمان بۆ ئه‌وه‌ی بزانین مرۆڤه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌و کاته‌وه‌خته‌دا چۆن ویستویانه‌ هه‌بن وچۆن جۆرێتی هه‌بوونی خۆیان به‌ موسیک باسده‌که‌ن. 

بۆ دروستبوونی موسیک پێویست به‌ ژیان هه‌یه‌،،بۆ دروستبوونی ژیانیش پێویست به‌ رۆح هه‌یه‌،،هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤێک ژیانی تیادا هه‌بێت و بتوانێت موسیک دروست بکات پێویستی به‌ رۆح هه‌یه‌،،هه‌ر بۆیه‌ ئه‌توانم بڵێم گه‌وره‌ترین کاره‌کته‌ر له‌ دروستبوونی موسیکدا رۆحه،،که‌واته‌ زۆر به‌ ئاسانی ئه‌تووانین بلێین مووسیک زمانی رۆحه‌.

هیچ گراماتیکێک نیه‌ بۆ رۆح ئایا ئه‌یه‌وێ باسی چی بکات و بۆ کێ!! به‌ چ زمانیک رۆح ئه‌دوێ گرنگ نیه‌ چوونکه‌ ره‌نگه‌ زمانێکی زۆر تازه‌ بیت. که‌ زمانیش پێویستی به‌ مێژوو نه‌مێنێ،که‌واته‌ زمانێکی تازه‌یه‌ یان ره‌نگه‌ ئه‌و شته‌ بێت که‌ رۆح  له‌و کاته‌دا به‌کاری دینێ‌ بۆ ده‌ربرین یان ئاخافتن له‌و شته‌ یان ئه‌و کاته‌. 

شه‌رت نیه‌ کاتو شوێن په‌یوه‌ندیان هه‌بێت له‌زمانی رۆحدا،،واته‌ کاتێک رۆح ئه‌دوێت  شه‌رت نیه‌ مێژوویه‌ک پێش ئه‌وه‌ یان دوای ئه‌وه‌ هه‌بێت، ئه‌شبێت ئه‌وه‌ یه‌که‌مین میلۆدی بێت یان ئه‌خیر دانه‌بێت.




Copyright © 2006 twanamusic.com | Design by Chia